‌سێ یاریزانی گرنگی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە

وێستگە سپۆرت-


زینەدین زێدان و هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵی خۆشیان پێگەیشت، ئەویش گەڕانەوەی سیان لە یاریزانە پێکراوەکان بوون کە لە چەندین یاری ڕابردوودا بەشدارییان نەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەکە لە گاریس بەیڵ و ماتیۆ کۆڤاسیج و کیلۆر ناڤاس گەڕانەوە بۆ ڕاهینانەکانی یانەکەیان و سبەینێش پێنجشەممە ڕاهێنان دەکەنەوە.

کۆڤاسیج لە یاری ڕۆیشتنی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە ئەپۆیڵ دووچاری پیکانهات ، کە دوو مانگ لەمەو بەربوو، گاریس بەیڵیش لە چەندین یاری گرنگی یاڵ مەدریدە بەشداری نیە.

هەرچی کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزیشە، لە ڕانیدا پێکانی هەبووەو بۆ زیاتر لە مانگێکبووە لە یارییەکانی دابڕاوە.


PM:03:17:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 4385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌