‌بەرپرسانی بەرشەلۆنە بوون بە دوو بەشەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی زستانەی داهاوودا هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆدا بکات، ئەگەر ئەو گرێبەستەش سەری نەگرت، ئەوا پەنا بۆ یاریزانی دیکە دەبات و لە ئێستاشەوە دەیەوێت یاریزانەکە دیاری بکات.

ڕۆژنامەی The Sun ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، مەسعود ئۆزیلی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ بۆتە باس لای بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەو بیر لەوە دەکەنەوە ئەگەر لە گرێبەستی کۆتینیۆ شکستیانهێنا، پەنا بۆ کڕینی ئۆزیل ببەن.

لەگەڵ ئەوەدا ، پیپی سیگۆرا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بیرکردنەوەیەکی تری هەیەو نایەوێت ئۆزێل بکڕن.

ئەگەر بەرشەلۆنە پەنا بۆ کڕینی ئۆزێل ببات لە دوای شکستی هەوڵەکان بۆ کڕینی کۆتینیۆ، ئەوا پێویستی بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ هەیە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە.


PM:02:41:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌