‌بە فەرمی؛ یاریزانێکی بەرشەلۆنە لەسەر ڕۆیشتنە

وێستگە سپۆرت-


ئاردا توران، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە یانەکەی کردووە ئەگەر نایکاتە پێکهاتەی سەرەکییەوەو پشتی پێ نابەستن، ئەوا دەستبەرداری ببن و داوای ڕۆیشتن دەکات.

ماوەیەکی زۆرە هاندەرانی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی هەواڵی یەکلاکردنەوەی چارەنوسی توران بوون، چونکە زۆر باسی ڕۆیشتنی دەکرێت.

توران دەزانێت ئێستا ڕووبەڕوی پشتگوێخستن بۆتەوە لە یارییەکانداو ڤاڵڤێردی پشتی پێ نابەستێت.

توران ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی کۆبۆتەوەو بە فەرمی پێی وتووە کە دەیەوێت بڕوات لە مانگی ١ دا.




PM:09:58:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌