مێسی ڕۆژی هەینی خەڵاتێکی گەورە دەباتەوە
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە رۆژی هه‌ینی بۆ جاری چواره‌م له مێژوویدا خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینی پێده‌درێت، نوێترین هەڵسەنگاندن بۆ ئەم وەرزەشی بڵاوبووەوە.
مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، له وه‌رزی رابردووی لالیگا 37 گۆڵی تۆمار كرد، پێشتر له 3 وه‌رزدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێدراوه، ئه‌ویش له وه‌رزه‌كانی2009-2010 و 2011-2012 و 2012-2013 بوون.
مێسی به وه‌رگرتنی چواره‌م خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین ژماره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی یه‌كسانده‌كاته‌وه كه ئه‌م یاریزانه‌ش پێشتر 4 جار بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین.
مێسی لەم وەرزەدا
زۆر لە پێش ڕۆناڵدۆوەیە، چونکە خۆی ١٢ گۆڵی هەیەو ڕۆناڵدۆش یەک گۆڵی هەیە ، لەبەر
ئەوەی مێسی لە دوو گەڕی ڕابردوو گۆڵی نەکردووە، لە ڕیزبەندییەکەدا هاتۆتە پلەی
شەشەمەوە.
مێسی بە ١٢ گۆڵ
ئێستا خاوەنی ٢٤ خاڵە و لیڤاندۆڤسکی بە ١٣ گۆڵ خاوەنی ٢٦ خاڵە ، کاڤانیش بە ١٥ گۆڵ
پێشەنگەو خاوەنی ٣٠ خاڵە.
PM:09:56:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4174
جار خوێنراوه‌ته‌وه