‌ئەو حەوت یاریزانەی بەرشەلۆنە کە بەشداری یارییەکەی یۆڤانتۆس ناکەن

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی چوار شەممە لە چامپیۆنس لیگدا یاری هەیەو ڤاڵڤێردی ڕاهینەریش ناوی ١٩ یاریزانی بڵآوکردەوە کە بەشداری ئەم یارییە دەکەن.

ئێرنیستۆ ڤالڤیردی لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر یۆڤانتۆس لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و 7 یاریزانی ئەو یانەیە بە هۆی پێکان ناویان لەم لیستەدا نیە.

پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە  لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری چوون بەرامبەر یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان بڵاوکردەوە کە لە گەڕی پێنجەمدا یاری دەکەن  و بۆ ئەم یارییەش هەر یەکە لە ئاردا تۆران، خاڤێر ماسکیرانۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، رافینیا، ئاندرێ گۆمێز و عوسمان دێمبلی بە هۆی پێکانەوە بەشداری لەم یارییە ناکەن.

هاوڕێیانی مێسی  لە کۆمەڵەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندان بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییان گرتووە و یۆڤانتۆسیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.


PM:09:10:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری