باشترین پێکهاتەی سەدەی ٢١ ببینە
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی سه‌ده‌ی 21ـی ئه‌ورووپای بڵاو كرده‌وه‌و زۆرینەی یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنەن.
یەکێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، باشترین پێكهاته‌ی تۆپی پێی سه‌ده‌ی 21ـی ئه‌روووپای ده‌ستنیشان كرد، له پێكهاته‌كه‌دا ٢ یاریزانی ریال مه‌دریدی تێدایە ئەوانیش (كریستیانۆو رامۆسن و كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ئەو یانەیەش دانراوە.
هەروەها ٥ یاریزانی بەرشەلۆنەی تێدایە کە پێکهاتوون لە مێسی و چاڤی و پیۆڵ و ئینیێستاو پیكێ لەگەڵ تێری هێنری کە لە ڕابردوودا ایری بۆ بەرشەلۆنە کردووە.
پێكهاته‌كه به‌مجۆره‌یه:
گۆڵپارێز: ئیكه‌ر كاسیاس
به‌رگریكاران: رامۆس، پیكێ، پیۆڵ و فلیپ لام
ناوه‌راستكاران: ستیڤن جیرارد، چاڤی هێرناندێز و ئه‌ندرێس ئینیێستا
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، مێسی و هێنری
PM:09:01:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه