هیچ یانەیەکی کەرکوک بەشداری ناکەن
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژی دووشەممە یەکێتی تۆپی پێی كوردستان کۆبووەوەو بڕیاریدا چالاكییه‌كانی له مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه، ته‌واوی یانه‌كانی كه‌ركووكیش به‌شداریی وه‌رزی نوێی خوله وه‌رزشییه‌كانی 2017 ـ 2018 ناكه‌ن.
سیروان نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یەکێتی تۆپی پێی كوردستانڕایگەیاند، سه‌رجه‌م یانه‌كانی سنووری كه‌ركووك به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یەکێتی تۆپی پێی كوردستان به‌شداری له چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 ناكه‌ن.
ئەو ئەنجامەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان هۆکاری بەشداری نەکردنی یانەکانی کەرکوکی بۆ ئەو ڕووداوانە گەڕانەوە کە بەم دواییە لە کەرکوک ڕوویانداوە..
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور له خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه داده‌بڕێن، هاوشانی یانه‌كانی سه‌وره، خاك، سۆلاڤ و ئاڵتون كۆپری به‌شداریی له خولی پله‌یه‌ك ناكه‌ن و هیچ كامێك له‌و یانانه‌ی كه‌ركووك بۆ هیچ پله‌یه‌كی خوار خۆیان دانه‌به‌زن.
هەروەها ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و یانانه بڕیاریدا به‌شداریی له چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ بكات و دواتر له ناوه‌راستی خوله‌كه كشایه‌وه، به فه‌رمی پله‌یه‌ك بۆ خوارخۆی داده‌به‌زێت.
PM:04:22:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 425
جار خوێنراوه‌ته‌وه