‌بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەی دەستپێکردنی چالاکییەکانەوە

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا سەرەتای مانگی داهاتوو چاڵاکییەکانی تۆپی پێێ کوردستان  دەستپێبکاتەوە و هەفتەی داهاتووش لەگەڵ نوێنەری یانە پلە نایاب و پلە یەکاکان کۆبێتەوە.

 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستاندا،ەیەکێتییەکە بڕیاریدا سەرەتای مانگی داهاتوو خولی فووتساڵی خانمان و لاوان و تازەپێگەیشتووان دەستپێبکەنەوە و یارییەکانی هەر سێ خولەکە دەستپێبکەنەوە، کە بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەریەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چاڵاکییەکانی هەڵپەساردبوو.

یەکێتییەکە تۆپی پێی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایاب و پلە یەکەی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە و ئامادەیە هەردوو خولەکە بەڕێوە ببات، هەربۆیە یەکێتییەکە بڕیاری دا رۆژی شەممەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری یانە نایاب و پلە یەکەکان کۆببێتەوە و بابەتی دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکان گەنگەشە بکەن.

چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەهۆی خراپی بارودۆخی باشووری کوردستان و هاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک بڕیاریی دواخستنی درابوو.


PM:02:36:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌