‌بەرشەلۆنە پێویستە یاریزان بۆ ئەم شوێنە بکڕێت

وێستگە سپۆرت-


ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڕاپۆرتێکی دەربارەی هێڵەکانی یاریکردنی یانەی بەرشەلۆنە بڵآوکردۆتەوەو ئامۆژگاری دەکات یاریزان بۆ هێڵی بەرگری بکڕێت.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، کە بەرشەلۆنە چانسی هەیە بەوەی کە دوو بەرگریکاری وەکوو جیرارد پیکێ و ساموێل ئۆمتیتی هەیە لە ناوچەی دڵی بەرگریدا.

بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانانە بکەونە دۆخی ڕاگرتنەوە یاخود بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکەن، ئەوا بەرشەلۆنە ڕووبەڕوی کێشە دەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: بەرشەلۆنە پێویستە بە زووی یاریزان بۆ هێڵی دڵی بەرگری بکڕێت لە ماوەی داهاتوودا ، تاکوو هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبێت ئەگەر پیکێ وئۆمتیتی بەهەر هۆکارێک بوو یارییان نەکرد.


PM:12:04:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌