‌بە قاچێکی دەستکردەوە گەڕایەوە بۆ یارکردن

وێستگە سپۆرت-

جاکسۆن فۆڵمان، ئەو گۆلپارێزەی یانەی چابیکوێنسی بوو کە لە فرۆکەیەکدا کەوتنە خوارەوەو ٧١ کوژراوی لێکەوتەوە ، ئێستا بە قاچێکی دەستکردەوە دەستی بە یاریکردن کردۆتەوە.

فۆلمان ڕۆژی پێنجشەممە دەستی بە ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردۆتەوەو یاری بە تۆپ دەکات، وەکو لە وێنەکانیشدا بە دیاردەکەوێت بە قاچێکی دەستکردەوە ئامادەکاری دەکات و وێنەکانیش سایتی یانەی چابیکوینسی بڵاویکردۆتەوە.

فولمان یەکێکبوو لەو سەرنشینانەی کە لە فرۆکەکەی یانەی چابیکوینسی بوو کە لە مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوودا کەوتنە خوارەوە لە کۆڵۆمبیاو ٧١ سەرنشینی گیانیان لەدەستدا.

لە کۆی ٧٧ کەسی ناو فرۆکەکە ، ٧١یان مردن، کە١٩ یاریزانی یانەی چابیکوینسی بوو ، بەڵام فولمان ڕزگاریبوو وە قاچێکی لەدەستدا.





AM:11:34:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌