‌بە وێنەوە، ریاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ یاری دێربی دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستی بە ڕاهێنانەکان کردەوە لەم هەفتەیەداو ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەکەن.

لە ڕاهینانەکاندا زۆرینەی ئەستێرە دیارەکان بەشدارنەبوون چونکە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان سەرقاڵی یاری دۆستانە و پاشکۆی پاڵاوتنەکان بوون ، بەڵام کاسیاو کارڤاخال و سیۆ و لۆرنتی و لۆکاس و بێنزیمە ئامادە بوون.

هەروەها جگە لەو یاریزانانە ، چەند یاریزانێکی تر لە تیپی دووەمەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان کردبوو.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یاریزانە نێودەوڵەتییەکانیش بگەڕێنەوە بۆ مەدریدو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان بکەن ککە ڕووبەڕوی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبنەوە لە یاری دێربیدا.




















PM:02:24:14/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری