‌ڕیاڵ مەدرید شەش یاریزانی هەبووە کە بە ناسکترین ناسراون

وێستگە سپۆرت-

لە ئێستادا گاریس بەیڵ یەکێکە لەو یاریزانانەی ڕیاڵ مەدرید کە پێکانی زۆری توشدەبێت، ئەوەش وایکردوو کە لە چەندین یاری ڕیاڵ مەدریدا بەشداری نەکات بە دیاریکراوی لە مانگی ٩وە یاری نەکردووە.

لە مێژووی ڕیاڵ مەدریدیشدا ، چەندین یاریزان هەبوون کە بەردەوام پێکانیان هەبووە ئەگەرچی ئەستێرەیەکی دیاری یانەکەشبوون.

لە ڕاپۆرتیکی وێنەیی سایتی گۆڵی وەرزشیدا، وێنەی شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی داناوە کە بە ناسکترین لە مێژووی یانەکەدا ناوی بردوون ئەوانیش ، بەیڵ و کاکا و نوری شاهێن و ڤاران و ئارێن ڕۆبن و جۆناتانن.

ئەم یاریزانانە هەرچەندە چەند ساڵیک لە ریاڵ مەدرید بوون، بەڵام بەهۆی پێکانەوە یارییەکی زۆر بەشدارییان نەبووە.









PM:12:20:13/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌