‌چارەنوسی ڕۆناڵدۆ ئاشکرادەکرێت

وێستگە سپۆرت-


لازۆلۆ بۆلۆنی، ڕاهێنەری بەڕەگەز ڕۆمانی کە لە ڕابردوودا ڕاهێنەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە لە سپۆرتینگ لیشبونە، چارەنوسی ڕۆناڵدۆ ئاشکرادەکات.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، بۆلۆنی ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆ ژیانی یاریکردنی لەناو ڕیاڵ مەدریدا تەواو دەکات و لەو یانەیە واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ئەو ڕاهێنەرە ڕۆمانییە باس لە یەکەم دەرکەوتنی ڕۆناڵدۆدەکات و دەڵێت کە یەکەم جار ڕۆناڵدۆم بینی لە یارییەکی دۆستانە بوو ، کە ئەو کات یاریزانەکان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بوو، بڕیارمدا بە خێرایی ئەو یاریزانە لە تیپی لاوانەوە بێنمە تیپی یەکەمی سپۆرتینگ لیشبونەوە ، دواتر ڕۆناڵدۆ خۆی سەلماندوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا سەرکەوت.


PM:04:56:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌