‌کاندیدێکی پێشووی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە نهێنییەک لەسەر مباپێ ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-


کاندیدێکی پێشووی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بڵاودەکاتەوە.

مباپێ لە هاوینی ڕابردوودا لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد بە گرێبەستی کاتی، بڕیارە لە دوای ئەم وەرزەدا پاریس سانجێرمان بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بکڕێتەوە.

جۆسێب ماریا مینگۆلا، کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەللۆنە ڕایگەیاند، بەرشەلۆنە لە ڕابردوودا هەلی گەورەی هەبوو بۆ ئەوەی کە لە هاوینی ڕابردوودا گرێبەست لەگەڵ مباپێ بکات.

ئەو کاندیدە دەڵێت: مباپێ نەیدەویست بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، چونکە لە یەدەگبوونی خۆی دەترسا ، لەبەر ئەوەی کە ٣ یاریزانی گرنگی وەکوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و بەیڵ و بێنزیمەی هەیە، بەڵکو مباپێ دەیەوێت لەپاڵ نەیمار دا سیلڤادا یاری بکات، بەڵام دواتر بەهۆی زیاتر نەهاتنە پێشەوەی بەرشەلۆنە، مباپێ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.


PM:04:25:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌