‌ڕۆبن هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بە هاندەراندا

وێستگە سپۆرت-


ئارێن ڕۆبنی یاریزانی بەڕەگەز هۆڵەندی یانەی بایرن میونخ، هەواڵیکی چاوەڕواننەکراو دەدات بە هاندەرانی لە بارەی چارەنوسییەوە.

ڕۆبن لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، ڕۆبن وتی، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ ئیدارەی یانەی بایرن میونخ نیە بۆ ئەو کارە کە ڕیکەوتن لەسەر نویکردنەوەی گرێبەستەکانمان بکەین، بەڵآم من گرنگی بەوە نادەم و دەمەوێت بە ئاستێکی بەرزەوە لە یارییەکانی داهاتوودا دەربکەوم.

گریبەستی ڕۆبن لەگەڵ بایرن میونخ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت، هەروەها فرانک ڕیبێریش گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیبێری لە هەمان کاتدا تەواو دەبێت.

پێشتر ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، بایرن میونخ دەیەوێت سەرەتا گرێبەستی ڕۆبن نوی بکاتەوە، بەڵام بۆ یەک وەرز دەبێت ئەگەر هی هەردووکیان بکرێت چونکە تەمەنیان بەرەو ٣٥ ساڵی دەڕوات.


PM:04:05:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری