‌کەس کاتی گەڕانەوەی بەیڵ نازانت

وێستگە سپۆرت-


گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەی ٢٣ ڕۆژە دواچاری پێکانبووەو یانەکەشی کاتی گەڕانەوەی نازانێت.

ڕۆژنامەیASی ئیسپانیا بڵاویکردەوە،دەستەی پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید هێشتا کاتی گەڕانەوەی گاریس بەیڵی دیاری نەکردووە، بۆیە پێشبینیکراوە کە جارێ هەر لە قۆناغی چاکبوونەوەدا بێت کە لە ئەژنۆیدا توشیبووە.

زیدان لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە نازانێت بەیڵ لە یارییەکەی وێمبڵی دا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن یاخود نا.

گاریس بەیڵ لە یارییەکی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە بوروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لە خولەکی ٨٤ دا دووچاری پێکانهات و یاریگای بەجێهێشت.


PM:03:11:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری