‌مێسی ژمارەیەکی نوێی لە ئەوروپادا تۆمارکرد

وێستگە سپۆرت-


لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، توانی شەوی ڕابردوو گۆڵی ژمارە ٣ لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا تۆمار بکات، کە گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە بوو لە شەوی ڕابردوودا بەرامبەر بە ئۆڵۆمپیاکۆس.

لیۆنێل مێسی بە شێوەیەکی گشتی گۆڵی ژمارە ١٠٠ی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا کردووە کە ٩٧ گۆڵی لە چامپیۆنس لیگدا بووەو ٣ گۆڵیشی لە سوپەری ئەوروپیدا بووە.

ئامارەکانی مێسی سەرکەوتووە بەسەر ڕۆناڵدۆدا ، چونکە مێسی توانی خێراتر بگاتە گۆڵی ژمارە ١٠٠ی ئەوروپی، کە ١٢٢ یاری ئەنجامداوە، بەڵام ڕۆناڵدۆ تا گەیشتن بە ١٠٠ گۆڵ ١٤٣ یاری ئەنجامداوە.

مێسی لە ساڵی ٢٠١٠ دا ٦٠ گۆڵی لە ٦٤ یاریدا تۆمار کرد لەگەڵ بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەکەشیدا، دواتر لە ساڵی ٢٠١١ دا ٥٩ گۆڵی لە ٧٠ یاریدا کرد ، لە ساڵی ٢٠١٢ دا ٩١ گۆڵی لە ٦٩ یاریدا کرد.

لە ساڵی ٢٠١٤ دا ، ٤٥ گۆڵی لە ٤٦ یاریدا کرد ، ساڵیک دواتر ٥٨ گۆڵی لە ٦٦ یاریدا کرد.

لە ساڵی ٢٠١٥ دا ، مێسی ٥٢ گۆڵی لە ٦١ یاریدا کرد ، لە سااڵی ڕابردوودا ٥٩ گۆڵی لە ٦٢ یاریدا کرد، لەم ساڵداو تا ئێستا ٥٠ گۆڵی لە ٥١ یاریدا کردووە.


AM:08:52:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری