‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ، سێ خاڵی بردەوە

وێستگە سپۆرت-



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، بەرشەلۆنە ٣ بە ١ لە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بردەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، لە یاریگای کامپ نو، بەرشەلۆنە میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد.


لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ١٨ دا ، بەرشەلۆنە بە هەڵەی یاریزانی بەرامبەربووە خاوەنی گۆڵی یەکەم و ئەو تایمە بەو شێوەیە تەواوکرا.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦١ دا ، لیۆنێل مێسی گۆڵی دووەمی بە سودی بەرشەلۆنە کرد ، ٣ خولەک دواتر لۆکاس دینی گۆڵی سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد ، لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا نیکۆلاو گۆڵی یەکەمی بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس کرد، بەرشەلۆنە توانی ئەنجامی کۆتایی ٣ بە ١ لە یانە یۆنانییەکە بباتەوە.

 


 


PM:11:37:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌