یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی بالەی کچانی کوردستان
وێستگە سپۆرت-
خولی باله‌ی كچانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه و بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ست پێبكات .
كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 / 10 / 2017 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاری نێوان كچانی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێده‌كات .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه یه‌ك یاری له خولی باله‌ی كچان به‌ڕێوه ده‌چێت و كچانی ئافرۆده‌یت ا و ته‌ق ته‌ق له‌و یاریه‌دا به یه‌ك ده‌گه‌ن .
جه‌مال ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕۆژانی داهاتوو یاری نێوان تیپی باله‌ی كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێت .
خولی باله‌ی كچانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .
PM:11:25:18/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه