‌بۆ یارییەک بەرامبەر عێراق داوای نۆ دەفتەر دۆلاریانکردووە

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەیوست یارییەک بەرامبەر بە ئۆگەندا ئەنجامبدات، بەڵام ئەو یارییەی هەڵوەشاندەوە.

کامل زغەیەری ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، یەکێتیەکەیان بڕیاریدا کە یارییە دۆستانەکەی کە بڕیاربوو بەرامبەر بە ئۆگەندا ئەنجامی بدەن هەڵبوەشێنێتەوەو هۆکارەکەشی پارە بووە.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە کە یارییە دۆستانەکەی بگۆڕت بۆ بەرامبەر بە سوریاو هەردوو یەکێتییەکەس لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە یارییەکە لە ١٤ی مانگی داهاتوو لە یاریگای کەربەلا ئەنجامبدەن.

هۆکاری ئەوەی کە بۆ چی یارییەکەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئۆگەندا هەڵوەشاندەوە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، ئۆگەندا داوای ٩٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکرد، کە دەکاتە ٩ دەفتەر دۆلار بۆ یارییەک، عێراق ئامادە بوو ٧ دەفتەر بدات بەڵام ئەوان دەیانویست ٤ دەفتەری تر وەر بگرن.


PM:04:53:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌