‌هەڕەشەی زیدانیکردن لە ڕۆناڵدۆ دەکرێت

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دووبارە تۆمەتەکانی دادگای ئیسپانیا ڕەتدەکاتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا پێی تۆمەتبارکراوە سەبارەت بە باجدان.

ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ پێی وایە ئەو تۆمەتانەی لەسەر باجدان خراوەتە پاڵی دادپەروار نیەو بوونی نیە.

ڕۆناڵدۆ بە توندی ڕەخنە لە دەستەی باجی ئیسپانیا دەگرێت و پێی وایە کە هیچ بنەڕەتێکی نیە تۆمەتەکەیان.

ڕۆناڵدۆ ٤ جار تۆمەتی خۆلادان لە باجی هاتۆتە سەر لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٤ دا ، کە بڕە پارەکەی ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پاوەندە.

ڕۆناڵدۆ کە دواین جار ئامادەی بەردەم دادگابوو لە ڕۆژی ٣١ی مانگی ٧ی ڕابردوودا بوو.

بڕیار لە دەستی دادگای ئیسپانیادایە کە ئەو دۆسییەیە بۆ ڕۆناڵدۆ یەکلا بکاتەوە، ئەگەر تۆمەتەکان بە بەڵگەوە قبوڵ نەکات، ئەوا زیندانی دەکرێت.


PM:04:38:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری