‌ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە بۆ ئەگەری شکستی کڕینی یاریزانێک

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی دووەمی هەیە، ئەگەر هاتوو نەیتوانی هاری کەین بباتە ریزەکانییەوە.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید ئەگەر نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی یاریزانی یانەی تۆتنهامدا بکات، ئەوا پەنا بۆ مارکۆس ڕاشفۆرد دەبات کە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدە.

فلۆرنتینیۆ پێرێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید لە هەمووان زیاتر دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆس ڕاشفۆرد بکەن، چونکە کریس پێی وایە کە ڕاشفۆرد لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێ.

یانەی ریاڵ مەدرید بەم نزیکانە گرێبەستێک ئامادە دەکات و دەیخەنە بەردەم دانێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام و ئەوانیش بە فەرمی لە بارەی هاری کەینەوە وەڵامیان دەدەنەوە.


PM:03:58:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌