‌ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ٣ گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ٣ گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا تاکوو لە سەرجەم هێڵەکاندا بەهێزییەکی نمونەیی هەبێت.

ئەم هەنگاوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوی ناوخۆ و بە تایبەت چامپیۆنس لیگە کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا خۆی بەدەستیهێناوە.

ئیدواردۆ ئیندا، ڕاگەیاندکارێکی ئیسپانییە کە لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نزیکە دەڵێت: ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزانی دەستنیشانکردوەو هەوڵیان بۆ دەدات وەکوو هاری کەین لە تۆتنهام و تیبۆت کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی و لۆکاس هێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕیاڵ مەدرید هەوڵدەدات نرخی هاری کەین بە یانەی تۆتنهام کەم بکاتەوە، چونکە ئەو یانە لەندەنییە داوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، تاکوو دەست لە کەین هەڵبگرێت.

کۆرتواش دەیەوێت بۆ وەرزەکانی داهاتووی بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا، چونکە منداڵەکەی لە مەدرید دەخوێنێت.

ئەگەر هاتوو خیسۆس فایخۆ لەم وەرزەدا وەکوو پێویست دەرنەکەوت، ریال مەدرید بژاردەیەکی هەیە ئەویش گرێبەست کردنە لەگەڵ لۆکاس هێرناندێز کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٥٥ ملیۆن یۆرۆیە.


PM:12:45:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری