‌ئارسناڵ شوێنگرەوەی بۆ سانشێز دۆزیوەتەوە

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئینگلەرا بڵآویانکردەوە، یانەی ئارسناڵ بە دوای شوینگەوەی ئەلێکسیس سانشێزدا دەگەڕێت، چونکە پێشبینی ڕۆیشتنی دەکەن لە بازاڕەکانی داهاتوود.ا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئارسناڵ هەوڵدەدات ئەندرییە سیلڤای پرتوگالی بەدەستبخات، کە هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانەو ئامانجی داهاتووی ئارسناڵ دەبێت، بۆ شوینگرەوەی سانشێز.

ئارسناڵ لە گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا هەووڵیدا بۆ سیلڤا دا، بەڵام میلان داوای ٣٣ ملیۆن پاوەندی دەکرد، بۆیە ئارسناڵ کشایەوە دواوە بە کاتی.

ڕەنگە میلان دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت، چونکە لە کۆی ٨ یاری ٤ یاری دۆڕاوە.


PM:09:18:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری