‌بە ژمارە... مێسی باشترینە لە مێژووی لالیگادا

وێستگە سپۆرت-


لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا و لە ساڵی ٢٠٠٤ دا واتە ١٣ ساڵ بەر لە ئێستا، لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی کرد لە لالیگادا کە بەرامبەر بە ئیسپانیۆل بوو.

مێسی لەو یارییەدا یاریزانی یەدەگبوو،دوا تر دیکۆیان بۆ مێسی دانیشاندو ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە یاریکرد، ئەوەس بووە خاڵی دەستپێکی مێسی بۆ نوسینەوەی مێژوو لە لالیگادا.

مێسی لە سەرەتاوە تاکوو ئێستا ٤٩٠ یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوەو ٣٧٣ گۆڵی تۆمار کردووە، بۆتە باشترین گۆڵکاری لالیگا، هەروەها ١٢٢ گۆڵی دروستکردووە، گەورەترین گۆڵدروستکەرەو چەندین نازناوی تاکە کەسی بەدەستهێناوە و خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەییە.



PM:06:57:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1073 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌