باله‌ی پێشمه‌رگه جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌كاریه‌كی چڕ تێپه‌ڕ ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی به پێكهاته‌یه‌كی ناوازه بڕیاری به‌شداری دا له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
له‌م وه‌رزه تیپه‌كه له چه‌ندین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یاریزانه دڵسۆزه‌كانی تیپه‌كه پێك دێن و ڕۆژانه و له سێ یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا له خوله‌كه بتوانن به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و بگه‌نه قۆناغی كۆتایی و خولی بژارده .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان جیاواز له‌گه‌ڵ سالاَنی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له یاریزانی ئاست به‌رزی كۆكردۆته‌وه و پلانیان بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه له وه‌رزی ڕابردوو به‌ده‌ست یان هێنا .
كانه‌بی ووتیشی ، یه‌كه مه‌شقیه‌كانمان وه‌ك پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌فتانه 6 ڕۆژ مه‌شق ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ش بۆته ئاماده‌كاریه‌كی باش بۆ تیپه‌كه‌مان و یاریزانان .
دكتۆر سه‌لاَح سوپاسی ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌یانی كرد كه له وه‌رزی ڕابردوو بونه پاڵپشت بۆ تیپه‌كه‌یان و هیوایی خواست كه له‌م وه‌رزه‌ش دووباره هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بهێنه‌وه جۆش و خرۆش و پاڵپشتی له تیپه‌كه‌یان بكه‌ن .
PM:06:38:16/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 298
جار خوێنراوه‌ته‌وه