‌بە وێنەوە؛ ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ یارییە گرنگەکە دەستپێکرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید شەوی ڕابردوو توانی بە زەحمەت لە یانەی خیتافی بباتەوە کە ئەنجامەکەی ٢ بە ١ بوو، ئەمڕۆش یاریزانەکان دەستیان بە ڕاهێنانکردەوەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بە تۆتنهام دەکەن.

یارییەکەی تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی ڕۆژی سێشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بەڕێوەدەچێت.

ڕیاڵ مەدرید دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بە خیتافی، بۆ بەیانی ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ دەستی بە ڕاهێنانکردۆتەوە، لە ڕاهێنانەکاندا هەواڵی خۆش بۆ زیدان و هاندەران هەبوو، ئەویش گەڕانەوەی کیلۆر ناڤاسی گۆڵچییە.



 


PM:04:34:15/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌