كچانی پێشمه‌رگه دوانزه‌هه‌مین نازناوی له‌سه‌ر یه‌كیان هێنایه‌وه شاری سلێمانی
وێستگە سپۆرت-
ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان به كۆتاهات و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان له پایته‌ختی عێراقه‌وه ئه‌و نازناوه بهێنه‌وه .
به‌به‌شداری كچه پاڵه‌وانانی یانه‌كانی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كۆتایی هات به سێهه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی یه‌كێتی ناوبراو كه تێیدا و دوایی ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی یاریزانانی یانه‌كان سه‌رئه‌نجام كچانی پێشمه‌رگه توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌دانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌روه‌ك چۆن به‌ڵێنی نازناوه‌كه‌مان دا سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیمان له پاش ڕكابه‌ریه به‌هێزه‌كان ئه‌و نازناوه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و ئه‌نجامی كاریگه‌رمان هه‌بێت له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و نازناوی عێراق بۆ یاریه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ده‌ست بهێنین .
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی ووت كه توانیویانه له‌م وه‌رزه سێهه‌م نازناو له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست ببهێنن و ئه‌وه‌ش ده‌یانكاته خاوه‌ن ( درع )ی یه‌كێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2017 .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران كردوو هه‌روه‌ك دووباره پیرۆزبایی له یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه بونه‌ته سه‌رمه‌شقی ئه‌نجامه‌كان له یاریه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان .
PM:03:00:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه