‌كچه‌ پێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنه‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌

وێستگە سپۆرت-

به‌ ئه‌نجامدانی‌ دوو یاری‌ كۆتایی‌ هات به‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌  خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ .

له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ یاری‌ نێوان تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئافرۆده‌یت ب و ئافرۆده‌یت ا و ده‌ربه‌ندیخان ، كۆتایی‌ هات به‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ .

له‌ یه‌كه‌م یاریدا كچه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ میوانداریان له‌ كچانی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ ئافرۆده‌یت ب كردوو تێیداو دوایی‌ یاریه‌كی‌ یه‌كلایه‌نه‌ كچه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خوله‌كه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ دووه‌م یاریدا كچانی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ ئافرۆده‌یت ا ڕوبه‌ڕوی‌ كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان بونه‌وه‌ و ئه‌و یاریه‌ش به‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز تێپه‌ڕی‌ و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم كچانی‌ ئافرۆده‌یت بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .

به‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و یاریانه‌ چوار یانه‌ی‌ گه‌یشتوو به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خوله‌كه‌ ده‌ركه‌وتن به‌م شێوه‌یه‌ .

یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م - كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ 
دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م - كچانی‌ ته‌ق ته‌ق

یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م - كچانی‌ باله‌ی‌ ئافرۆده‌یت ا
دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م - كچانی‌ باله‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان 
 
 خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ سلێمانی‌ و به‌ سپۆنسه‌ری‌ كۆمپانیایی‌ تیشك نێت یاریه‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌درێن .


PM:09:50:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری