كچانی پێشمه‌رگه بۆ پانزه‌هه‌مین نازناو له به‌غدادن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پێشمه‌رگه خاوه‌ن 14 نازناوی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان له ئێستادا و بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غدادن .
كچه پیشمه‌رگه‌كان جیاواز له ساڵی ڕابردوو به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان ده‌یانه‌وێت 15 هه‌مین نازناو به‌ده‌ست بهێنن .
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك هه‌میشه له پێشه‌نگ بوون له‌م وه‌رزه و له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان بۆ ئه‌نجامی یه‌كه‌می له شاری به‌غدادن .
دكتۆر ئه‌حمه‌د ووتیشی ، به ئاماده‌كاریه‌كی چڕ توانیمان خۆمان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماده بكه‌ین و وه دڵنیاشین له كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌مان كه بۆ ژماره‌ی نوێ و ئه‌نجامی یه‌كه‌می یاریه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كاری كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه و ووتی جگه‌له ئاستی پێشكه‌وتوان كه به تیم به‌شدارین له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان به یاریزانانی تاك به‌شداری ده‌كه‌ین .
زه‌رده‌شت ئه‌وه‌شی وت كه كاتژمێر 11:00ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 12 - 10 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام دراوه و ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .
ناوبراو ووتیشی ، به یه‌كه‌م بونمان له‌م پاڵه‌وانێتیه و به ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان بۆ ڕاكردنی ماوه درێژ كه له مانگی سێی ئه‌م ساڵ و پله‌ی یه‌كه‌می تیم له پاڵه‌وانێتی عێراق له مانگی چواردا وه گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش یه‌كه‌م بوون به‌ده‌ست بهێنین ئه‌و كات ( درع )ی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنین .
زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان پێنج یاریزانی یانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كاریگه‌ریشیان لێده‌كرێت .
ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، یانه‌كه‌مان وه‌ك هه‌میشه هاوكار بووه بۆ یانه‌كان سێ یاریزانی له‌سه‌ر ئاستی لاوانی كوڕان به هاوكاری داوه‌ته یانه‌ی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركوك و جگه‌له‌وه‌ش یانه‌كه‌مان زیاتر له 12 یاریزانی پاڵه‌وانی كوڕانی داوه‌ته یانه‌كانی شوڕته و جه‌یشی شاری به‌غداد كه ئه‌م دوو یانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان له ململانێی یه‌كه‌م و دووه‌م دان .
PM:02:55:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 501
جار خوێنراوه‌ته‌وه