پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی تۆپی پێی به‌هێز ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به به‌رگێكی نوێوه دێته‌وه نێو گۆڕه‌پانی ململانێكان و به كۆمه‌ڵێك له یاریزانی به ئه‌زموون و لاوه‌وه به‌شداری له خوله‌كان ده‌كات .
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی یاریزانان (ئاسۆ رۆستەم ، رێکان رزگار ، دژوار کاکە برا ،حەمید ڕه‌حیم ، جوامێر حه‌مە ئەمین ،فەرزەندە محه‌مه‌د و ڕەوەند بهادین) ی نوێكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی یاریزانانی تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی توانیویانه له‌م وه‌رزه‌ش پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ خولی پله یه‌كی كوردستان بنیات بنێن و وه له ئێستاشدا گرێبه‌تسه‌كانی زۆرینه‌ی یاریزانان نوێ ده‌كرێنه‌وه .
ویسام ووتیشی ، له گروپی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانانه‌ی ناویان هێنرا نوێكراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ك ڕۆژانه گرێبه‌سته‌كانی یاریزانان تا كۆتایی نوێده‌كرێنه‌وه و به‌و پێكهاته‌یه ده‌چینه‌وه نێو ململانێی خولی پله یه‌كی كوردستان .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی یاریزانانی تیپه‌كانی سێبه‌ر و لاوان ویسامی سه‌رپه‌رشتیار ووتیشی ، پێنج یاریزانی تیپی سێبه‌ر و یه‌ك یاریزانی تیپی لاوانمان سه‌رخستووه بۆ پله یه‌كی یانه و ده‌مانه‌وێت سود له تواناكانی ئه‌و یاریزانانه‌ش ببینین .
بڕیاره له به‌رواری 6 / 11/ 2017 یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆژانه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
PM:05:13:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه