ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە کە بانگهێشتی یارییەکەی جیرۆنا کراون
وێستگە سپۆرت-
ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد کە بانگهێشتکردوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی جیرۆناو دوو یاریزانیشی دوورخستەوە.
شەوی شەممە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک، یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ دەبێتە میوانی یانەی جیرۆنا.
ڤاڵڤێردی راهێنەری بلاوگرانا بۆ ئەو یارییە جیرارد دۆلۆڤیۆی هێرشبەر و نیڵسۆن سیمیدۆی بەرگریکاری بانگهێشتنەکردووە.
یاریزانە بانگکراوەکان بریتین لە :
گۆڵپارێز:تێرشتیگن، سیلیسن.
بەرگری:سێرجی رۆبێرتۆ، ئەلێکس ڤیدال، پێکێ، ماسکیرانۆ، ئۆمتیتی، ئەلبا، دینی.
ناوەند:راکیتیچ، بۆسکێتس، ئینێستا، پاوڵینیۆ، ئەندرێ گۆمێز.
هێرشبەر:لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، دینیس سوارێز، ئەلکاسێر.
PM:11:24:22/09/2017
ئهم بابهته 1089
جار خوێنراوهتهوه