‌ڕاهێنەری بەرشەلۆنە باسی قەیرانەکەی ئێستای ڕیاڵ مەدرید دەکات

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بۆ یەکەمجار باس لەو قەیرانە دەکات کە لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدریدی تێکەوتووە، بە تایبەت دوای دۆڕاندنەکەیان بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ بیتیس.

ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردو وتی، "قەیرانی ڕیاڵ مەدرید؟ ئێمە پێش دوو مانگ لە هەمان دۆخدا بووین بە نزیەیی، هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت لە نێوان هەفتەکانداوو هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەنجامەکانەوە.

سەبارەت بە یارییەکەیان لە ڕۆژی شەممەدا بەرامبەر بە جیرۆنا، ڤاڵڤێردی وتی، ئەوان بە شێوەیەکی ڕێکخراو یاری دەکەن و بە باشی یاری دەکەن ، لە یاری ڕابردوودا ئەو یانەیە شایەنی ئەوە نەبوو کە بەرامبەر بە سیڤیلییە بدۆڕێت.

ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بە ٨ خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە ، یانەی بەرشەلۆنەش بە ١٥ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە.


PM:08:11:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری