‌نەیمار بۆ یەک یاری پاریس سانجێرمان دورخرایەوە لە پێکهاتەکە

وێستگە سپۆرت-


نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لە یاری داهاتووی یانەکەیدا بەرامبەر بە مۆنپیلییە لە هەفتەی حەوتەمی خولی فەڕەنسادا یاری ناکات.

ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، نەیماری بۆ یاری داهاتوو بانگنەکردووە، ئەوەش دوای ناکۆکییەکەی دێت لەگەڵ کاڤانی کە لەسەر جێبەجکردنی لێدانی سزا کێشەیان هەیە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئیمری ڕاهێنەر بریاریداوە کە پشوو بە نەیمار بدات، لە پێناو باشتر ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی داهاتوویان بەرامبەر بە بایرن میونخ کە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو ئەنجامی دەدەن.


PM:03:56:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری