‌کروس بووە هەواڵێکی ناخۆش بۆ زیدان

وێستگە سپۆرت-


تۆنی کروسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا بەشداری نەکردووە، بۆیە ئەگەر هەیە بەشداری یارییەکەی شەممە نەکات.

ڕیاڵ مەدرید دوا ڕاهێنانی بۆ یارییەکەی ئەلاڤێس ئەنجامدا، بەڵام تۆنی کروس بەشداری نەکرد، چونکە کێشەی جەستەیی هەبوو.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، زیدان نایەوێت سەرکێشی بە پێکانی کروسەوە بکات، بۆیە ڕەنگە بەشداری یارییەکەی شەممە نەکات.

کروس پێشتر لە یارییەکەی ڕیاڵ سۆسیداد بەشداری نەکرد، چونکە هەمان کێشەی هەبوو کە پەیوەستبوو بە دۆخی جەستەییەوە.


PM:03:07:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌