كۆبونه‌وه هونه‌ریه‌كه‌ی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا - پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له‌و یه‌كێتیه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 14 یانه‌ی به‌شداری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی هۆتێل برز كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی یه‌كێتی ناوبراو بۆ به‌ڕێوه چوونی خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2017 - 2018 بڕیار درا كه ئه‌و 14 یانه‌یه‌ی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ بكرێن .
یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه كه بریتیی ده‌بن له ( پێشمه‌رگه ، به‌حری ، هه‌ولێر ، ئارارات ، به‌له‌د ، شێروانه و حه‌بانیه ) له گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك له گروپی دووه‌م یانه‌كانی ( شوڕته ، غاز جنوب ، قوه جه‌ویه ، سه‌ناعه ، نه‌فت میسان ، كوفه و جه‌بایش ) به یه‌ك ده‌گه‌ن .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوه‌ی گروپه‌كان و به چوار قۆناغ ئه‌نجام بدرێن و قۆناغی یه‌كه‌می گروپی یه‌كه‌م كه كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت له شاری سلێمانی ده‌بێت و هه‌روه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یانه‌كانی شوڕِته ده‌بێت له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و له‌و كۆبونه‌وه هونه‌ریه بڕیار دراوه كه پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی گروپه‌كان كه به چوار قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و له هه‌ر گروپێك چوار یانه‌ی بگاته قۆناغی دووه‌م كه دووباره هه‌شت یانه به شێوه‌ی چوون و هاتن به یه‌ك ده‌گه‌ن و بۆ قۆناغی سێهه‌م و كۆتایی چوار یانه‌ی ده‌گاته چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
سه‌باره‌ت به یانه‌كانی ئه‌كاد و موده‌ینه كه به‌شدار نه‌بوون له كۆبونه‌وه هونه‌ریه‌كه ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق واده‌یه‌كی بۆ دیاری كردوون بۆ بڕیار دان له به‌شداریان و گه‌ر به‌شدار بوون یانه‌كان به شێوه‌ی تیروپشك دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه .
له كۆتایی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق و لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه كه
ئه‌و شه‌ش یانه‌یه‌ی نه‌یان توانی بگه‌نه خولی نایاب ( ا ) به شێوه‌ی خولێك و به دوو قۆناغ به یه‌ك بگه‌ن و له كۆتایی خوله‌كه‌ش چوار یانه‌ی له خولی نایاب ده‌مێنێته‌وه و دوو یانه‌ی داده‌به‌زێته خولی نایابی ( ب )
بڕیاره یاریه‌كانی خولی نایابی ( ا ) له به‌رواری 21 / 10 / 2017 ده‌ست پێبكات و یانه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین بكه‌ونه ململانێی خوله به‌هێزه‌كه‌ی عێراق .
ماوه‌ته‌وه بڵێين یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته یه‌كه‌م یانه‌ی كوردستان كه به‌شداری ده‌كات له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئاسیاوی .
PM:02:56:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 333
جار خوێنراوه‌ته‌وه