‌بەرشەلۆنە بە زووی ڕیگری دەکات لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆکەی نەیمار

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت وەکوو گرێبەستەکەی نەیمار لە یانەکەیدا سەرهەڵبداتەوە کە بە ٢٢٢ ملیۆن پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوەکردووە، ئەمجارەیان گرێبەستی ئەستێرە گرنگەکانی نوێدەکاتەوەو نرخی هەڵوەشاندنەوەیەکی گەورەی دەخاتە سەر.

بەرشەلۆنە دەیەوێت بەم نزیکانە گرێبەستی هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و ئەندرێس ئینێستا ڕابگەیەنێت، چونکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت.

هەروەها لە دوای ئەوان، بەرشەلۆنە گرێبەستی هەریەکە لە پیکێ و سێرجی ڕۆبەرتۆ و جیرارد دۆلۆفیۆ چاکدەکات و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ زیادەکات.

بەرشەلۆنەو ڕۆبێرتۆ گرێبەستێکیان تا ٢٠١٩ هەیە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیەو بۆی زیاد دەکرێت، تاکوو مانچستەر یونایتد نەتوانێت بیکڕێت.

گرێبەستی پیکێ ٢٠١٩ تەواو دەبێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بۆ دەکرێتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

دۆلۆفیۆ بەهەمان شێوە تا ٢٠١٩ و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێستا ٢٠ میۆن یۆرۆیەو بۆی زیاددەکرێت.


PM:02:41:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌