‌نامەکەی زیدان بۆ یاریزانەکانی ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


زینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەگەڵ ئەو یانەیەییدا بە سەرەتایەکی باشدا لە لالیگادا نەهاتووەو ئەوەش نیگەرانی لێکەوتۆتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، زیدان نامەیەکی ئاڕاستەی یاریزانەکان کردووە، لە دوای یارییەکەی ڕیاڵ بیتیس کە لەو یارییەدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر دۆڕان.

وەکوو لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەی مارکادا هاتوە، زیدان داویا لە یاریزانەکان کردووە کە لەسەرخۆبن لە پێناو هەستانەوەیەکی نوێدا لە یارییەکانی داهاتوودا.

هەروەها زیدان داوای لە یاریزانەکانکردووە سەیری دۆخی چەند یاری ڕابردوو نەکەن و بیریان تەنیا لای ڕاهێنانەکان بێت.

ڕیاڵ مەدرید لە دۆخێکی خراپدایە لەم وەرزەدا هەندێک ڕۆژنامە پێیان وایە بەرشەلۆنە هەر لە ئێستاوە نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە، چونکە ڕیاڵ مەدرید ئێستا لە پلەی حەوتەمدایە و بە جیاوازی ٧ خاڵ لە بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دورە.


AM:11:54:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌