‌کێشەکەی کاڤانی و نەیمار کۆتاییهات و ڕێکەوتن

وێستگە سپۆرت-

ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانوی پاریس سانجرمان کۆتایی کێشەکەی نێوان نەیمار دا سیلڤاو ئیدینسۆن کاڤانی ڕاگەیاند، کە بەم دواییە ئەو دوو یاریزانە هەیانبووە.

ئیمری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ڕایگەیاند، ئەو ناکۆکییەی نێوان نەیمار و کاڤانی شتێکی ئاساییە، چونکە ئەوە لە هەموو تیپێکدا ڕوودەدات و نابێتە هۆی گەوە بوونی کێشەکان.

ئیمری دەڵێت: هەردوو یاریزان لە یارییەکاندا بە گەرمی یاری دەکەن، دەیانەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەن، بۆیە ئەوە کارێکی ئاساییە کە ناکۆکی لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا دروست بێت.

ئیمری کۆتایی کێشەکەی ڕاگەیاندو هەردوو یاریزان لەسەر ئەوە ڕیکەوتوون کە بە سەرە لێدانەکان جێبەجێ بکەن.


PM:07:14:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌