‌کاتی گەڕانەوەی دێمبڵی بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-


عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ، بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک سەردانی فینلەندای کردو ئێستاش نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوەو وەک ڕۆژنامەکان باسی دەکەن نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتووبووە.

دێمبڵی لە یارییەکی ڕابردووی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە خیتافی دووچاری پێکانهات، بەهۆی قورسی پێکانەکەیەوە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو.

ئەو پزیشکەی کە نەشتەرگەری بۆ دێمبڵی کرد ناوی سکاری ئۆرافەو یەکێکە لە پزیشکە شارەزاکان بۆ یاریزانەکان.

بڕیارە ئەمشەو دێمبڵی بگاتەوە شاری بەرشەلۆنەو لەوێ دەست بە قۆناغەکانی چارەسەری بکات، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی ٣ مانگ لە یاریکردن دوربکەوێتەوە.


 


PM:07:01:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌