‌کێشەکەی نێوان کاڤانی و نەیمار، دەرگای بۆ یانەکانی ئەوروپا کردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-


ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لە ئێستادا لە دۆخی یانەکەی ڕازی نیە، چونکە ململانێی لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەکەی هەیەو هەردووکیان دەیانەوێت لێدانەکانی ئەو یانەیە وەک هێرشبەرێک جێبەجێ بکەن.

یانەکانی ئەوروپا ئەم کێشەیەیی نێوان نەیمار و کاڤانی بە هەل دەزانن و دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ کاڤانی واژوو بکەن لە گواستەوەی زستانەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، چێڵسی یەکێکە لەو یانانەی کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کاڤانی بکات ، هاوکات یۆڤانتۆس ، ئێڤەرتۆن ، ئینتەرمیلان و ناپۆلی و بوروسیا دۆرتمۆندیش ئەو یانانەن کە چاویان لە کاڤانییە.

کاڤانی لە ئێستادا ٧ گۆڵی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان کردووەو نەیماریش ٤ گۆڵ ، ئەگەر کاڤانی ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا، ئەوا بڕی ٩[یەک ملیۆن یۆرۆ وەکوو پاداشت وەردەگرێت، چونکە ئەوە لە گرێبەستەکەیدا هاتووە وەکوو بڕگەیەک ، بۆیە هەمیشە دەیەوێت لێدانە سزاکان خۆی لێی بدات و نەیماریش بە هەمان شێوە دەیەوێت خۆی جێبەجێی بکات.


PM:06:25:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری