‌چێڵسی و کۆنتی لە مەترسیدان

وێستگە سپۆرت-


یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستی نا یاسایی لەگەڵ یاریزانی خوار تەمەن ١٨ ساڵدا واژووکردوەو ئەوەش وایکردووە کە مەترسی سزادانیان لەسەر بێت.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنەو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سزادران بەهۆی ئەوەی بە شێوەی نا یاسایی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی خوار تەمەن ١٨ ساڵدا واژوو کردبوو، سزاکەشیان ئەوەبوو کە نەیانتوانی گرێبەست لەگەڵ یاریزاندا بکەن لە دوو گواستنەوەدا.

یانەی چێڵسی لەندەنی پێچەوانەی یاسایی ژمارە ١٩ی کردووە کە یاسایەکی تایبەتە بە گواستنەوەی یاریزانان بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵ.

کۆنتی کە ویستی لەسەر ئەنجامدانی ئەو گریبەستانە بووە، لەلایەن بەرپرسانی فیفاوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، بۆیە چێڵسی و ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە لە چاوەڕوانی تەوابوونی لێکۆڵینەوەکاندان..


PM:05:45:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌