‌هۆشداری درایە کۆستا

وێستگە سپۆرت-


ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پێویستە دیگۆ کۆستا چارەسەرکی کێشەکانی لەگەڵ یانەی چێڵسی بکات، بەر لە مۆندیالی ٢٠١٨ی بەڕازیل.

جولیان لۆپێتگوی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هۆشداری دایە کۆستا کە پێویستە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و کێشەکانی لەگەڵ چێڵسی چارەسەر بکات ئەگەر دەیەوێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات.

لۆپێتگوی دەیەوێت کۆستا هەلی یاریکردن بۆ خۆی دروست بکات، تاکوو تواناکانی خۆیه بسەلمێنێت و یەکێک بێت لە یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.

چێڵسی و کۆستا نێوانیان زۆر باش نیە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆستا ٢ هەفتە بەشداری ڕاهێنانەکانی چێڵسی نەکرد، بۆیە ئەو یانەیە موچەی ئەو هەفتەیەیی لێ بڕی.


PM:05:25:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌