‌وردەکاری نوێکردنەوەی گریبەستی بێنزیمە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی کەریم بێنزیمەی تاکوو ساڵی ٢٠٢١ نوێکردەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، بێنزیمە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاکوو ساڵی ٢٠٢١ نوێکردۆتەوە.

خۆی گرێبەستی بێنزیمە لە ساڵی ٢٠١٩ پێشتر تەواو دەبوو، بەڵام ئێستا ریاڵ مەدرید درێژەی بە گرێبەستی ئەو یاریزانە داو تاکوو ساڵی ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت.

ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدابوو کە گرێبەستی بێنزیمە بۆ ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بەرز بکاتەوە، هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی بۆ کراوەتە یەک ملیار یۆرۆ بۆ ئەوەی کە ئیتر هیچ یانەیەک نەتوانێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات.


PM:03:37:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌