‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە لە دوا ساتەکاندا لە یەکسانبوون ڕزگاریبوو

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە یانەی خیتافی بردەوەو لە دوا ساتەکانیشدا لە داوی یەکسانبوون ڕزگاری بوو.

لە یاریەکانی خولی یانەکانی ئیسپانیادا، بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە هەفتەی چوارەمی لالیگادا ڕووبەڕوی یانەی خیتافی بووەوە.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٣٩ دا ، گاکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ خیتافی کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٢ دا دینیس سوارێز گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ بەرشەلۆنە کرد، دواتر لە خولەکی ٨٤ دا پاولینیۆ جۆنیۆر گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ بەرشەلۆنە کردو سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا، ئەوەش چوارەم بردنەوەی لە دوایەک بوو بۆ یانەی بەرشەلۆنەو پارێزگاریان لە  پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.



 

 


PM:07:09:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌