یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رزترین بۆندی یاریزانی دیاری كرد
وێستگە سپۆرت-
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتی كرده‌وه یه‌كێتیه‌كه‌یان له هه‌وڵدایه بۆ دیاری كردنی به‌رزترین بۆندی یاریزان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌یانه‌وێت به پلانێكی گونجاو ئه‌و ژماره‌یه دیاری بكه‌ن.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا شه‌ڕار حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند له هه‌وڵدان بۆ دیاری كردنی نرخی بۆندی یاریزان و گرێبه‌ستی یاریزان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یاریزانی پیشه‌گه‌ر .
هه‌روه‌ك ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوه كه به‌رزترین بۆندی یاریزانی ئاست به‌رزی نێو خۆی 150 ملیۆن دیار بێت و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش بۆ 18 یاریزان بكرێت كه یاریزانی پیشه‌گه‌ر بۆندی هه‌بێت تێیدا .
شه‌رار حه‌یده‌ر ڕاشیگه‌یاندووه كه ده‌بێت یانه‌كان پابه‌ندی دابین كردنی پێداویستی وه‌رزشی بن كه ده‌بێت بۆ یاریزانان بكرێت و وه خه‌لاَتی دارایی ئه‌و یاریزان و تیپانه‌ش كه دوایی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن یانه‌كانیانه‌وه خه‌لاَت ده‌كرێن .
AM:12:01:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه