‌ئەم حەوت یاریزانە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی چارەنوسیانن

وێستگە سپۆرت-


بازاڕی گواستنەوەی هاوینە زیاتر لە هەفتەیەکی ماوەو لە ٣١ی ئەم مانگەدا کۆتاییدێت و یانەی پاریس سانجێرمانیش گرانترین گرێبەستی ئەنجامداوە کە کڕینی نەیمار بووە بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ.

هەندێک لە یاریزانەکان هەن کە دیارن و هێشتا چارەنوسیان یەکلانەبۆتەوە.

کیلیان مپابێ


 

ئەستێرەیەکی لاوی فەڕەنسییە کە هێشتا چارەنوسی بە تەواوی یەکلا نەبۆتەوەو ناوی پەیوەستە بە چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان.

فیلیپ کۆتینیۆ


 

لە ئێستادا یانەی لیڤەرپول پشووی بە کۆتینیۆ داوەبەهۆی ئەوەی کە پێکانی هەیە، بەڵام هەندێک لە ڕۆژنامەکان دەڵێن ئەو یاریزانە خۆی نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ لیڤەرپول و ڕۆیشتنی لەو یانەیە دەوێت ، ئەم یاریزانەش ناوی پەیوەستە بە چوونی بەرەو بەرشەلۆنە.

ئەلێکسیس سانشێز


 

سانشێز ماوەیەکبوو ناوی پەیوەستبوو بە ڕۆیشتنەوە لە ئارسناڵ، بەڵام ئارسن ڤینگەر خەریکا ڕازی دەکات بە مانەوەو ناوی پەیوەستە بە چوونی بەرەو مانچستەر سیتی.

دیگۆ کۆستا


 

ئەم یاریزانە ئیسپانیە خۆی یەکلاکردۆتەوە کە نایەوێت لە چێڵسیدا بەردەوام بێت و پێی خۆشە بگەڕێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

عوسمان دێمبڵی


 

ئەو یاریزانەی کە ناوی زۆر پەیوەستە بە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بوروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت لەم هەفتەیەدا مانەوەی یان ڕۆیشتنی یەکلاببێتەوە.

ئیڤان پیرێسیج


 

هەرچەندە یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت دەمێنێتەوە، بەڵام هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا پێیان وایە کە چارەنوسی یەکلا نەبۆتەوە هێشتا.

مایکڵ سیری


 

یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسییە، زعرینەی یانەکان پێیان وایە کە لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.


PM:06:01:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری