‌ژمارە نوێیەکەی ئیبراهیمۆڤیج لە مانچستەر یونایتد بزانە

وێستگە سپۆرت-


زلاتان ئیبرایمۆڤیجی هێرشبەری سوێدی بەردەوام ناوی پەیوەستە بە گەڕانەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە.

ڕۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، مانچستەر یونایتد لە وڵاتی ئەمریکاوە فرۆشی درێسە نوێیەشی زیادی کردووەو یەکێک لە درێسەکانیش ناوی زلاتان ئیبراهیمۆڤیجی لەسەرە.

وەکوو ڕۆژنامەکە باسی کردووە، ئیبرا دەگەڕێتەوە بۆ مان یونایتد و درێسی ژمارە ١٠ وەردەگرێت ، کە درێسەکەی وەین ڕۆنییە کە ئەمەی دووەمیان چووە ئێڤەرتۆن ، ڕیمیلۆ لۆکاکۆش درێسی ژمارە ٩ وەردەگرێت کە هی ئیبراهیمۆڤیج بووە.

ئیبرا وەرزی ڕابردوو هاتوو مان یونایتد لە پاریس سانجێرمانەوە، توانی ٢٨ گۆڵ بکات و بەشداری لە ٤٦ یاریدا کرد.

زلاتان لە لێدوانەکانی ڕابردوویدا وتبوی، هەموو ئەگەر هەیە بۆ گەڕانەوەم بۆ مان یونایتد و مۆرینۆش دەڵێت دەرگا کراوەیە بۆی.


PM:04:54:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌