‌بۆ چی ڕیاڵ مەدرید فیۆرەنتیانی هەڵبژارد ڕووبەروی بێتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی چوارشەممە یاری جای سانتیاگۆ بێرنابیۆیی هەیەو ڕووبەڕوی یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی دەبێتەوە.

شەوی چوارشەممە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیی تایبەت بە خۆی ڕوبەڕوی یانەی فیۆرەنتینا دەبێتەوە.

هۆکاری ئەوەی کە ئەمساڵ یانەی ریاڵ مەدرید فیۆرەنتینای هەڵبژاردووە بۆ ئەو ساتە مێژوویە دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی ١٩٥٧ دا ، ڕیاڵ مەدریدو فیۆرەنتینا یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگیان ئەنجامدا.

٦٠ ساڵ بەر لە ئێستا، ڕیاڵ مەدرید و فیۆرەنتینا لە یاریگای کۆتایی چامپیۆنس لیگدا ڕووبەڕوی یەکبوونەوە.

ئەو یارییە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا ١٢٠ هەزار هاندەر ئامادە بوون ، لە کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید ٢ بە ٠ ، یارییەکەی بردەوەو نازناوەکەشی بەدەستهێنا، لەبەر ئەو یادە مێژوویە ریاڵ مەدرید لە ساڵی ٢٠١٧ دا فیۆرەنتینای هەڵبژارد یاری لەگەڵ بکات.


PM:12:52:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌