‌ڕیاڵ مەدرید کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیسکۆی دیاریکردووە

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویانکردەوە، ئەو یانەیە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بە فەرمی گرێبەستی ئیسکۆ نوێدەکاتەوە.

لە گریبەستە نوێیەکەی ئەو یاریزانەدا چەند گۆڕانکارییەک کراوە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیی و موچەی گۆڕاوە.

ڕۆژنامەی AS ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئیسکۆ تاکوو ساڵی ٢٠٢٢ درێژدەکاتەوە واتە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٥ ساڵە.

هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێتە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەوەی کە هیچ تانەیەک تا ٢٠٢٢ نەتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ بکات.


PM:12:21:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌